مۆرینهۆ بۆ چاڤی : پارساڵ ناوبژیوان ئێوه‌ی گه‌یانده‌ یاریی کۆتایی
نوشته شده توسط : Honar Pirani

مۆرینهۆ بۆ چاڤی : پارساڵ ناوبژیوان ئێوه‌ی گه‌یانده‌ یاریی کۆتایی

ئه‌مشه‌و خۆزێ مۆرینهۆ بۆ هه‌موو جیهانی سه‌لماند که‌ یه‌کێکه‌ له‌ باشترین ڕاهێنه‌ره‌کانی سه‌لماند و هه‌روه‌ها له‌لایه‌کی تریشه‌وه‌ سه‌لماندی که‌ هیچ کاتێک واز له‌ لێدوانه‌ ئاگرینه‌کانی ناهێنێت که‌ زۆربه‌ی جار کێشه‌ی به‌ دواوه‌یه‌ .. دوای ته‌وابوونی یاریه‌که‌ی ئه‌مشه‌و چاڤی هێرناندیزی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی به‌رشڵۆنه‌ پیرۆزبایی له‌ مۆرینهۆ کردووه‌ بۆ سه‌رکه‌وتنه‌که‌یان و به‌ تانه‌وه‌ ووتویه‌تی : پیرۆزه‌ ناوبژیوانه‌ پرتوگالیه‌که‌ !!  ،، مۆرینهۆش زۆر به‌ ڕاشکاوی پیی وتووه‌ : ئه‌ی ئێوه‌ نابژیوان هینینگ تان له‌بیره‌ ؟ که‌ پارساڵ ئێوه‌ی گه‌یانده‌ یاری کۆتایی .!!

ئه‌م ووته‌یه‌ش ته‌واو چاڤی په‌ست و تووڕه‌ کردووه‌ و زۆر نه‌مابوو شه‌ڕ و ناکۆکی له‌ نێوان راهێنه‌ره‌که‌ و یاریزانه‌که‌ ڕووبدات به‌ڵام دواتر له‌لایه‌ن که‌سانی ده‌وروبه‌ره‌وه‌ بارودۆخه‌که‌ هێمن کرایه‌وه‌.




:: موضوعات مرتبط: وه رزشى , باله وانانى ئه وروبا , ,
:: بازدید از این مطلب : 632
تاریخ انتشار : | نظرات ()
مطالب مرتبط با این پست
لیست